له‌ زۆربه‌ی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق پشوو راگه‌یه‌ندرا

شوێنكه‌وتووانی حه‌شد یادی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس ده‌كه‌نه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر گڵكۆی گریمانه‌یی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس فاتیحا ده‌خوێنێت
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر گڵكۆی گریمانه‌یی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس فاتیحا ده‌خوێنێت

K24 – هه‌ولێر:

به‌ بۆنه‌ی دووه‌م ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له‌ به‌شێكی پارێزگاكانی عێراق پشوو راگه‌یه‌ندرا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی به‌غدا، كه‌ربه‌لاء، نه‌جه‌ف، واست، دیاله‌، دیوانییه‌، زیقار، به‌سره‌ و موسه‌ننا سبه‌ی ده‌وام ناكرێت و پشووه‌.

ئه‌مشه‌و شوێنه‌كه‌وتووان و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌غدای پایته‌خت مه‌راسیمی هه‌ڵكردنی مۆمیان ده‌ستپێكردووه‌ و به‌ رێپێوان خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ شوێنی بۆردومانه‌كه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ری فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس.

هاوكات ئه‌مشه‌و زیاتر له‌ 10 مووشه‌ك ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌ی زه‌لكانی سوپای توركیا له‌ سنووری به‌عشیقه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا كران.