چەند پێشنیازێکی نوێ دەخرێتە بەردەم لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پێداچوونەوە بە بڕیارەکان دەکات
کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا - ئەرشیف
کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا - ئەرشیف

K24 – هەولێر

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە و پێداچوونەوە بە بڕیارەکان دەکات کە پێشتر بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا درابوون.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند: "بڕیارە سبەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بۆ پێداچوونەوە بە بڕیارەکان کۆببێتەوە، ئەوەی پێویست بێت بۆ بەرژوەندی هاووڵاتییان گفتوگۆی لەسەر دەکەین و پێشنیازەکانیشمان دەخەینە بەردەم لیژنەی باڵا".

سەبارەت بە رەوشی تەندروستی و ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، وەزیری تەندروستی گوتی: "ئێستا ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا کەمبووەتەوە، چونکە پێشتر لە مانگی 8 هەڵکشا و لە ماوەی شەش هەفتەدا گەیشتە لوتکە، بەڵام ناتوانین بڵێین مەترسی نەماوە، پێشبینی شەپۆلی دیکە دەکرێت وەک هەموو وڵاتانی دیکە، بەتایبەتی ئێستا کە جۆری ئۆمیکرۆن بڵاوبووەتەوە".