ره‌وتی سه‌در ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی پارتی خسته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
لیژنه‌ی دانووستانكاری ره‌وتی سه‌در، به سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌زاری گه‌یشته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی هۆشیار زێباری، كۆبووه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ره‌وتی سه‌در ریگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شاندی دانووستانكاری ره‌وته‌كه‌یان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه ژماره‌یه‌ك پرسی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا تاوتوێ كراون. جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێ له كاری به‌رده‌وام بۆ خزمه‌تكردنی رۆڵه‌كانی عێراق.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، جه‌خت له گرنگی تێگه‌یشتنی دوولایه‌نه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق كراوه، كه سه‌در داوای كردووه كابینه‌كه‌ی له زۆرینه‌ی نیشتمانی پێكبێت و سه‌ر به خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵات نه‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ره‌وتی سه‌دردا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، له به‌رامبه‌ردا، هۆشیار زێباری، سه‌رۆكی شاندی پارتی جه‌ختی له‌سه‌ر فراوانكردنی ئاسۆكانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی دوولایه‌نه كردووه‌ته‌وه له پێناو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق.