بەهۆی ئەنفلۆنزای باڵندە 36 هەزار قەل لەناو دەبرێن

ئەنفلۆنزای باڵندە لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی پەلەوەر بڵاوبووەتەوە
فۆتۆ: aa - ئەرشیف
فۆتۆ: aa - ئەرشیف

K24 - هەولێر

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە (H5N8) لە کێڵگەیەکی پەلەوەردا لە دانمارک، دەستکرا بە لەناوبردنی 36 هەزار قەل.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی فەرمانگەی خۆراک و کۆنترۆڵکردن لە دانمارک لەناو کێڵگەیەکی پەلەوەردا لە دوورگەی لۆللاند، کە 36 هەزار قەلی تیادا بەخێودەکرێت، ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە دۆزراوەتەوە.

لە بەیننامەکەدا باس لەوە کراوە، ژمارەیەکی زۆر قەل لە کێڵگەکەدا مرداربوونەتەوە، دوای پشکنین ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەیان تیادا دۆزراوەتەوە، ئەوەش خراوەتەڕوو قەل و  قاز و مراوی کێوی تووشی پەتاکە بوون.

روونکراوەتەوە، لە دوێنێوە دەست کراوە بە لەناوبردنی قەلەکان و پرۆسەی لەناوبردنیان چەند رۆژێک دەخایەنێت.

سەرچاوە: aa