جیهان خۆی بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ناسراو به ئیمۆكرۆن ئاماده ده‌كات
K24-هه‌ولێر
زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی ده‌یانه‌وێ خۆیان له شه‌له‌لی ئابووری به‌دوور بگرن، زۆربه‌شیان رێكاره‌كانی
دابڕاندن و كه‌ره‌نتینان كاڵكردوه‌ته‌وه،
ئه‌گه‌رچی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیمۆكرۆن نه‌بۆته هۆی وه‌ستانی كار‌و چالاكیه‌كان به‌گشتی.
وه‌ك ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاویكردوه‌ته‌وه، ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ساڵی 2019، نزیك به 4 تا 5 ملیۆن كه‌سی كوشتوه.
ئه‌وروپا به مۆڵگه‌ی ته‌شه‌نه سه‌ندنی ئیمۆكرۆن داده‌نرێت، به ئاستێك رێژه‌ی تووشبوون له ماوه‌ی حه‌وت رۆژ، پێنج ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند، ئه‌و رێژه‌یه‌ش 59% به‌رزتره له رێژه‌ی توشبوانی هه‌فته‌ی پێشتر، به‌و جۆره‌ش ساڵی 2019 رێژه‌ی توشبوان 100 ملیۆن كه‌سی تیپه‌ڕاند.
ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی جیهان دورستكردووه، به‌هۆی بڵابوونه‌وه‌ی ئیمۆكرۆن ده‌سته‌ڵاتی كوێت داوای له هاوڵاتیانیكرد، گه‌شته‌كانیان چ له‌هاتن یا له چوون بۆ وڵاتانی، وه‌ك فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئه‌مه‌ریكا، دوابخه‌ن.
گه‌وره راوێژكاری نه‌هێشتنی نه‌خۆشیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نتۆنی فاوچی رایگه‌یاند، رێژه‌ی توشبوون به شێوه‌یه‌كی ستونی زیادیكردووه، گوتیشی رێژه‌كه به ئاستێك به‌رز بۆته‌وه پێشتر پێشینه‌ی نه‌بووه، 400 هه‌زار توشبوو له رۆژێكدا تۆمار ده‌كرێن.
رۆژی یه‌كشه‌مه پینتاگۆن رایگه‌یاند، وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی لوید ئوستن، تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووه، له ماڵه‌وه خۆی كه‌ره‌نتین كرده‌وه.
ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 12 بۆ 15 ساڵه پێكوته‌ی سێیه‌می ڤایزه‌ر وه‌رده‌گرن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی ئێف دی ئای گوتی، ئه‌و منداڵانه‌ی سیسته‌می به‌رگریان لاوازه و ئه‌ندامی جه‌سته‌یان بۆ چاندراوه، پێكوته‌ی سێیه‌میان وه‌رگرتووه.
ئیسرائیلیش پێكوته‌ی چواره‌می بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندورستی ته‌رخانكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له 60 ساڵ زیاتره
كوتانی تازه پێگه‌یشتوان له هیندستان
له هیندستان حكوومه‌ت هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌ی پێكوته‌ی بۆ تازه‌پێگه‌یشتوان ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان15 ساڵه، به‌رێوه‌برد، له‌گه‌ڵ توند كردنی رێكاره ته‌ندورستیه‌كان و له كاتژمێر 10 ئێواره‌شه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له نیوده‌لهی و شاره گه‌وره‌كان سه‌پاند.
لەفەرەنسا، یاسادانەران ڕۆژی چوارشەمە ڕەچاوی پڕۆژە یاسایەک ده‌کەن، کە بڕوانامەی تەندروستی پەسەندکراوی ئێستا بگۆڕن بۆ بڕوانامەی ڤاکسین. ئەو یاسایەی کە "ئامرازەکانی بەڕێوەبردنی قەیرانی تەندروستی توند دەکاتەوە" و بێ‌شک سەرەڕای ئەو کەش و هەوای گرژییە، چاوەڕوان دەکرێت لە 15ی کانوونی دووەمدا یاسایه‌كه بێتە کایەوە.
گه‌رچی له فه‌ره‌سنا رێژه‌ی كوتان %90 تێپه‌رانده‌وه، به‌ڵام له‌و دوایانه رۆژانه 200 هه‌زار توشبوو تۆمار ده‌كرێت، له كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه فشار له‌وانه ده‌كه‌ن هێشتا پێكوته‌یان وه‌رنه‌گرتوه، ئه‌وان ناتوانن به‌شداری چالاكیه‌كان و چێشتخانه‌كان بكه‌ن و سود له ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه وه‌رگرن.
به‌ستنی ده‌مامك و پشكنینی بۆ قوتابیان و كارمه‌ندان و كرێكاران سه‌پاند.
سویسرا و ئیسپانیا و ئه‌رجه‌نیتن و پورتوگال هه‌فته‌ی رابردوو، رێكاره‌كانی كه‌رنتینه‌یان له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی ئابووری كه‌مكردووه.
باشوری ئه‌فریقیا رایگه‌یاند، كه مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی ئیمۆكرۆنی تێپه‌ڕاند‌ووه، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه زیاتر له 21 مانگ به‌رده‌وام بوو.
گه‌شته ئاسمانیه‌كانیش به‌هۆی توشبوونی كارمه‌ندانی فرۆكه‌خانه‌كان وه‌ستاوه‌ن، له ئه‌مه‌ریكا 2500 گه‌شتی ئاسمانی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: AFP