ئانچیلۆتی سبهی بۆ یهكهمجار رووبهڕووی تیپێك دهبێتهوه
ریال مەدرید ساڵی رابردوو لە قۆناخی 32ـى جامی شای ئیسپانیا لەسەر دەستی یانەی ئالکۆیانۆی پلەسێ دەرکرا، هەردوو یانە ئەمشەو جارێکی دیکە لە هەمان قۆناخ رووبەرووی یەکتری دەبنەوە. کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری شاهانەکان پێش یارییەکە باسی لە دەنگۆکانی گواستنەوەی کلیان مباپێ کرد.
ئالکۆیانۆ دوای دەرکردنی لیڤانتی لە قۆناخی دووەمی جامی شای ئیسپانیا، ئەمجارەیان دەیەوێت یانەکی دیکەی پلەیەکی ئیسپانیا کە ریال مەدرید، لە جامەکە دەربکات.
ریال مەدرید لە یەکەم یاری ئەم وەرزەی لە قۆناخی 32 جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی ئالکۆیانۆی پلەسێ دەبێتەوە، لەوانەیە ئەو یارییە بۆ شاهانەکان ئاسان نەبێت، چونکە پێشتر ئەزموونی دەرکردن لەسەر دەستی ئەو یانەیەی هەبووە، کاتێک وەرزی رابردوو لە هەمان قۆناخ بەرامبەر ئەو یانەیە تووشی دۆڕان بوون.
مێرنگی وەرزی رابردوو لە هەمان قۆناخی لەسەر دەستی ئەو یانەیە لە جامەکە دەرکرا، بۆیە ئەمجارەیان ئەو یانەیە دەیەوێت تۆلەی خۆی بکاتەوە، پێش یارییەکەش کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری شاهانەکان، باسی لە یارییەکەی ساڵی رابردوو بەرامبەر ئەو یانەیە کرد.
ئانچیلۆتی: یاریزانهكانم باسی كێشهكانی ئهو یارییهیان بۆ كردووم
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنهری یانهی ریال مهدرید له پرێس كۆنفرانسێك پێش یارییهكهیان له دژی ئالكۆیانۆ گوتی: '' من یارییەکەی ساڵی رابردووم نەبینی کاتێک یانەکەمان لەسەر دەستی ئەو یانەیە تووشی دۆڕان بوو و ماڵئاواییان کرد، هەرچەندە یاریزانەکان باسی کێشەکانی ئەو یارییەیان بۆ کردم، ئێمە بە باشی بۆ ئەم یارییە خۆمان ئامادە کردووە، دەمانەوێت ئەمجارە جیاواز بین و لەگەڵ یاریزانەکان هەموو شتێکمان یەکلایی کردووەتەوە''.
له بارهی كلیان مباپێ، راهێنهر ئیتاڵییهكهی ریال مهدرید گوتی: ''قسە کردن لەسەر یاریزانێک کە ئێستا لە یانەکەمان نییە، پێموایە کارێکی باش نییە. سەبارەت بە لیستی ئەو یاریزانانەش کە بریارە ئەم زستانە دەیانەوێت یانەکەمان جێبێڵن، هەموو شتێک لەدەست کارگێری یانەکەدایە، کارگێرییەکەمان کاری خۆی بەباشی دەکات و هەموو یاریزانەکانیش بەباشی راهێنان دەکەن، من پێموانیە ئەم زستانە هیچ یاریزانێک ریزەکانمان جێبێڵێت''.
ریال مەدرید لە جامی شای ئیسپانیا 5 جاری دیکە رووبەڕووی ئالکۆیانۆ بووەتەوە، لەو پێنج یارییە سێ یاری بردووەتەوە، لە یارییەک بەرامبەر بووە و لە یارییەکیش دۆڕاوە و دۆڕانەکەش بۆ وەرزی رابردوو دەگەڕێتەوە، سبهی له كاتژمێر 11:30ـی شهو دیسان رووبهڕووی یهكتر دهبنهوه.