نووسینگه‌ی مه‌لا به‌ختیار: ئه‌مساڵ هیچ لێدوانێكی نه‌داوه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ره‌تیكرده‌وه، ئه‌مساڵ بۆ یادكردنه‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی هیچ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دابێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مه‌لا به‌ختیار له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نووسیویه‌تی: "بۆ ئەمساڵی یادی تیرۆرکردنی سەردار قاسم سلێمانی، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵا‌و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانی، هیچ دیدار‌و لێدوانێکی رۆژنامەوانی نەبووە".
ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه له دوای ئه‌وه دێت، رۆژی 3ی ئه‌م مانگه په‌یجی فه‌رمی كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له شاری سلێمانی وته‌یه‌كی مه‌لا به‌ختیاریان به پۆسته‌ر بڵاوكردبوویه‌وه، كه تێیدا وتبووی: شه‌هید قاسم سوله‌یمانی قه‌ڵای پته‌وی پشتگیریكردن بوو له پێشمه‌رگه.
له روونكردنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نووسینگه‌كه‌یدا، كوژرانی قاسم سوله‌یمانی به "تیرۆر" وه‌سفكراوه و هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی زیاتری له باره‌ی راستی و درووستی ئه‌و وته‌یه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو، كه كونسوڵخانه‌ی ئێران به ناوی مه‌لا به‌ختیار بڵاویان كردبوویه‌وه، ته‌نیا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئه‌مساڵ هیچ دیدار و لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی نه‌بووه.
دوای به‌دواداچوونی كوردستان24 ده‌ركه‌وتووه، 27ی دیسه‌مبه‌ری رابردوو، مه‌لا به‌ختیار له چاوپێكه‌وتنێكدا ئه‌و قسه‌یه‌ی كردووه.