جوتیارێك په‌یامێكی جیاواز بۆ دژه‌به‌رانی وه‌رگرتنی پێكوته‌ی كۆڕۆنا ده‌نێرێ
K24-هه‌ولێر
ویبك شمیدت، جوتیارێكی ئه‌ڵمانیه،ئاژه‌ڵداری ده‌كات، به رێگایه‌كی تایبه‌ت، په‌یامێكی ئاراسته‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌كرد، كه خۆیان له كوتان دژ به ڤایرۆسی كۆڕۆنا ده‌پارێزن.
وه‌ك رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست بڵاویكردوه‌ته‌وه،به به‌كارهێنانی 700سه‌ری مه‌ڕ و بزن له یه‌كێك له كێڵگه‌كانی شنفر دینگن له باشوری هامبۆرگ، جوتیاره‌كه له‌سه‌ر شێوه‌ی وێنه‌ی ده‌رزی پێكوته، به درێژایی 100 مه‌تر ئاژه‌ڵه‌كانی به‌دوای یه‌كدا ریز كردوون.
خاوه‌نی كێڵگه‌كه ده‌ڵێت، چه‌ندین رۆژ سه‌رقاڵی مه‌شق و راهێنان بووم به ئاژه‌ڵه‌كان، دواتر هه‌ندێك نانم له شێوه‌ی ده‌رزی پێكوته دانا، ئه‌وكات مه‌ر و بزنه‌كان له‌سه‌ر هه‌مان هێڵ وه‌ستان، گوتیشی ئاژه‌ڵان خۆشه‌ویستن و ده‌توانن په‌یامه‌كه به جۆرێكی باشتر بگه‌ێنن.
به‌م دوایانه شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا ئه‌وروپای ته‌نیوه‌ته‌وه، ئه‌ڵمانیش چه‌ندین رێكاری ته‌ندروستی له پێناو پاراستن و هاندانی هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی پێكوته گرتوه‌ته به‌ر.
سه‌رچاوه: عه‌ره‌ب پۆست