بەرهەم ساڵح: قاسم سولەیمانی لە کاتێکی ناخۆش بە هانامانەوە هات

"له‌پێناو عێراقدا خۆی كرده‌ قوربانی"
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق

K24 – هەولێر

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە یادی کوژرانی قاسم سولەیمانی لە وتارێکدا رایگەیاند، قاسم سولەیمانی لە کاتێکی ناخۆش بە هانامانەوە هات.

بەرهەم ساڵح، گوتی "لێرە کۆبووینەتەوە بۆ یادکردنەوەی دوو شەهیدی کەسایەتی گەورە و کاریگەر لە مێژووی وڵاتەکەمان ئەوانیش فەرماندەی شەهید موهەندیس و فەرماندەی گەورەی ئێرانی قاسم سولەیمانی، کە لە کاتێکی زۆر ناخۆش بەهانامانەوە هات، بەشداریکرد لەگەڵ هێزە چەکدارەکانمان و خەڵکی وڵاتەکمان بۆ بەرپەرچدانەوەی داعش، له‌پێناو عێراقدا خۆی كرده‌ قوربانی".

راشیگەیاند "خاڵی دەستپێکردنی کۆتاییهاتنی قەیرانەکان چەسپاندنی عێراقێکی سەقامگیر و سەربەخۆییە، کە خاوەنی سەروەری بێت و توانای گێڕانی رۆڵی میحوەری هەبێت، بۆ کۆکردنەوەی ناوچەکە و دانانی سیستمێکی بەرگری بۆ ناوچەکە".