حكومه‌تی به‌ریتانیا دان به كارتی ڤاكسینی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌نێت
K24- هه‌ولێر:
به‌ریتانیا دان به كارتی ڤاكسینی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌نێت و له‌مه‌ودوا هاووڵاتیانی هه‌رێم ده‌توانن به‌م كارتانه سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
حکوومەتی به‌ریتانیا رایگەیاند، دان بە کارتی ڤاکسینی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا دەنێن و ئەم بڕیارەش لە 10ـی کانوونی دووەم / یه‌نایه‌ری 2022 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بە گوێره‌ی رێنماییەکانی حکوومەتی به‌ریتانیا، هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق، لە کاتی گەیشتنیان بۆ به‌ریتانیا داوایان لێ دەکرێت کارتی ڤاکسینەکانیان پیشان بدەن.
سایتی حكومه‌تی به‌ریتانیا روونیكرده‌وه، ئه‌و سێ جۆره‌ی ڤاكسین (سینۆفارم ، ڤایزه‌ر، ئه‌سترازینیكا) له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌ستن، له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌ریتانیاوه په‌سند كراون.