ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه، كه به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاری هه‌ڵبژێردراو سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو (9ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) له به‌غدای پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا په‌رله‌مانتارانی هه‌ڵبژێردراو سوێندی یاسایی ده‌خۆن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دوای ده‌ستپێكردنی دانیشتنی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كه ده‌كات، دوای سوێندخواردنی په‌رله‌مانتاران، ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، دانیشتنی یه‌كه‌می خوله‌ی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كاتژمێر 11 ی پێشنیوه‌ڕی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت.