شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ عامری كۆبوونه‌وه
K24- به‌غدا:
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، شاندی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، كه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، ئێستا له‌گه‌ڵ هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له كۆبوونه‌وه‌دان.
هه‌وره‌ها گوتی: دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در، شاندی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نی ته‌قه‌دوم به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبووسی و عه‌زم به سه‌رۆكایه‌تی خه‌میس خه‌نجه‌ر به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه و ئێستاش له‌گه‌ڵ هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له كۆبوونه‌وه‌دان.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاماژه‌یان به‌وه داوه، شاندی پارتی و یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتنێكی باش، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی فه‌تح نه‌زانراوه.
ئه‌مڕۆ شاندی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی هۆشیار زێباری و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی عیماد ئه‌حمه‌د گه‌یشتنه به‌غدا.
H.B