به وێنه و ڤیدیۆ.. ئاهه‌نگی شاژنی به‌ریتانیا ببینه
K24 - هه‌ولێر:
هاووڵاتییانی به‌ریتانیا، له له‌نده‌نی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، له رێوڕه‌سمی فه‌رمی یادی له‌دایكبوونی شاژنی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه.
ئەلیزەبێس ئەلێكزاندرا مێری بەتەمەنترین شاژنی بەریتانیایە، 21ی نیسان/ ئه‌پریل، تەمەنی بووه‌ته 90 ساڵ، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژانە كار و دیداری شاھانە ئەنجامدەدات.
چاودێرانی شاژن لە كۆشكی بەكیگنھام دەڵێن، سەرەڕای بەساڵاچوونی شاژنەكەیان ھیچ نیشانەیەكی ھێواشبوونەوە و كەموكوڕی لە چالاكییەكانی نابینرێت.
هه‌رچه‌نده رۆژی له‌دایكبوونی شاژن 21ی نیسانه، به‌ڵام دوای نزیكه‌ی مانگ و نیوێك رێوڕه‌سمه‌كه‌ی به فه‌رمی ئه‌نجامدرا و بڕیاریشه ئه‌و ئاهه‌نگه سێ رۆژ بخایه‌نێت.