به‌ردی بناغه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی له ناحیه‌ی سیده‌كان دانرا
K24- هه‌ولێر:
ئەمڕۆ شەممە 2022/1/8، بە سه‌رپه‌رشتی و راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ یه‌كه‌م جار به‌ردی بناغه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی له ناحیه‌ی سیده‌كان دانرا.
رێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به ئامادەبوونی هه‌ریه‌ك له دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هەڵگورد شێخ نه‌جیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، به‌ڕێوه‌چوو.
نه‌خۆشخانه‌كه 25 قه‌ره‌وێله‌ییه و پڕۆژه‌ی دروستكردنی به سه‌رپه‌رشتی و راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.
پڕۆژه‌ی دروستكردنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به گوژمه‌ی 3 ملیار و 442 ملیۆن و 384 هه‌زار دینار خه‌مڵێندراوه و هه‌وڵ ده‌درێت به زووترین كات بكه‌وێته خزمه‌ت هاووڵاتیانی سنووری ئه‌و ناوچه‌یه، كه به ته‌واوبوونی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه، كارئاسانی زۆر بۆ هاووڵاتییان ده‌كات و ژماره‌یه‌كی زۆری نه‌خۆشان، پێویست ناكات بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری رێگایه‌كی دوور بۆ سۆران و شوێنه‌كانی دیكه ببڕن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: ده‌مه‌وێت سوپاسی به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م، كه وێڕای ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی په‌رۆشی و خه‌مخۆری جه‌نابیان، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆه‌یه‌ی دا و بودجه‌ی پێویستی بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه ته‌رخان كرد.
گوتیشی: دروستكردنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه درێژكراوه‌ی جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه خۆی له فراوانكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه، به‌تایبه‌ت له بواری ته‌ندروستی.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا، هەڵگورد شێخ نه‌جیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه جه‌ختی كرده‌وه، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، كه به خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان داون.
H.B