بەپێی ئەنجامی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پارتی چەند کورسی له كوردستان دەهێنێت؟
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاره له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و پارتی و یه‌كێتیش له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، پێشنبینیش ده‌كرێت پارتی له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان 47 كورسی به‌ده‌ستبهێنێت، به‌مه‌ش له زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان نزیك ده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان، له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان، پارتی 47 كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ست ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مانی ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، كه پارتی له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 47%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
پارتی له هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ته‌نیا له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، 579,234 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، كه ده‌كاته 46.9%ی ده‌نگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان، كه بڕیاره له واده‌ی دیاریكراوی ئه‌نجام بدرێت، ژماره‌ی كورسییه‌كانی بۆ 47 كورسی به‌رز ده‌بێته‌وه.
هه‌ر به به‌راوردكردن به ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، یه‌كێتی 17.4% به ده‌نگی 214,716 و نه‌وه‌ی نوێ 16.6% به ده‌نگی 204,855 و یه‌كگرتوو 8.7% به ده‌نگی 107,410 و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری 5.2% 64,156 و گۆڕان 1.7% به ده‌نگی 22,091 و حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان 0.5% به ده‌نگی 6,595 ده‌نگه‌كانی هه‌رێمی كوردستنیان پێكهێناوه.
به گوێره‌ی ئه‌و به‌راوردكارییه، پێشبێنی ده‌كرێت پارتی 47 كورسی، یه‌كێتی 17 یان 18 كورسی، نه‌وه‌ی نوێ 17 كورسی، یه‌كگرتوو 9 كورسی، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری 5 یان 6 كورسی، گۆڕان 2 كورسی و سۆسیالیست كورسییه‌كی په‌رله‌مان به ده‌ستبهێنن.
هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له (30ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2018) ئه‌نجام درا، به پێی رێككه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، پێده‌چێت هه‌ر ئه‌و واده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دیاری بكرێت.