راكان جبووری غائیبه

K24 – هه‌ولێر:
یه‌كه‌م دانیشتنی نوێنه‌رانی عێراق به ئاماده‌بوونی 325 نوێنه‌ر ده‌ستیپێكرد و چوار نوێنه‌ر ئاماده نه‌بوون، كه یه‌كێكیان راكان جبووری پارێزگاری كه‌ركووكه.
به گوێره‌ی تۆماری ئاماده‌بووانی دانیشتنی نوێنه‌ران، راكان جبووری ئه‌مڕۆ به‌شداری له دانیشتنه‌كه نه‌كردووه و به نه‌هاتوو ئه‌ژمار كراوه.
راكان جبووری له هه‌ڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا خۆی كاندید كردبوو، به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ لیسته‌كه‌ی و دوای ده‌رچوونی تا ئێستا نه‌چووه‌ته به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی سوێندی یاسایی بخوات و وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستبه‌كار بێت.
به گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن، هه‌ر ئه‌ندامێكی ده‌رچوو، له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا په‌یوه‌ست نه‌بێت به ئه‌ركه نوێیه‌كه‌یه‌وه ده‌رده‌كرێت و مافی ئه‌ندامێتی نوێنه‌رانی لێده‌سه‌نرێته‌وه.
تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه، ئایا راكان جبووری ده‌ستبه‌رداری پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك ده‌بێت، یان ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می نوێنه‌ران له 2018 دووباره ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وكات وێڕای ده‌رچوونی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، نه‌چووه به‌غدا و ده‌ستبه‌رداری پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك نه‌بوو.