چیرۆکی خۆشەویستی نێوان یاریزانێك و ناوبژیوانێك

K24 - هەولێر:
یاریزانێکی یاری تۆپی پێ لە هۆڵەندا، لە یاریەکەدا کارتی سووری دەدرێتێ و دەکەوێتە داوی خۆشەویستی ناوبژیوانێکەوە.
لە یاریەکی یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی، ناوبژیوانی سەرەکی یاریەکە یاریزان، جێف هاردفیلد، بە کارتی سوور دەکاتە دەرەوە، لەکاتێکدا ناوبژیوانی چوارەم کە خانمێکە بەناوی "شۆنا شوکرولا" داوای لێدەکات بەخێرایی یاریگاکە جێبهێڵێت، جێف دەکەوێتە داوی خۆشەویستی ئەوەوە و دواتر رێگەیەک دەدۆزێتەوە تا پەیوەندی پێوە بکات.
View this post on Instagram
ئەوان ئێستا بوونەتە خۆشەویستی یەکتر و زۆربەی کاتەکانیان بەیەکەوە بەسەردەبەن.
H.H