نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا پیرۆزبایی له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد و هیوای خواست هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ببێته ده‌سپێكى پرۆسه‌يه‌كى سياسيى دروست له وڵات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه پیرۆزبایی له محه‌مه‌د حه‌لبووسى و هه‌ردوو جێگرانى، حاكم زاملى و شاخه‌وان عه‌بدوڵلا ده‌كه‌م، وه‌ك يه‌كه‌م و دووه‌مى جێگری سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی:
به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنييه‌وه به سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پيرۆزبايى له به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، هه‌روه‌ها له هه‌ردوو جێگرانى يه‌كه‌م و دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ڕێزان حاكم زاملى و شاخه‌وان عه‌بدوڵلا ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
هيوادارم هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ببێته ده‌سپێكى پرۆسه‌يه‌كى سياسيى دروست له وڵات كه كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات بێت و عێراق به‌ره‌و قۆناغێكى تازه له ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و كاركردنى پێكه‌وه‌يى ئاراسته بكات له‌پێناو خزمه‌تكردنى زياتر و ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ هاووڵاتييان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/1/10