بەربڵاوترین گۆرانی ناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە 2021
K24 - سلێمانی:
Ckay ناوی تەواوی توشوکوکا ئکویانی لەدایکبووی ساڵی 1995ـی نێجیریایه، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرە، به‌ڵام به گۆرانیLOVE NWANTITI ناوبانگێكی زۆر زیاتری ده‌ركرد.
سی کەی بەم گۆرانیە زیاتر ناسرا لە کاتێکدا مێژووی گۆرانیەکە بۆ ساڵی 2019 دەگەڕێتەوە، دواتر لە ساڵی 2020 گۆرانیەکە ریمێکس کراوە و لە 2021 لە رێگەی بڵاوبوونەوی بەشێکی گۆرانیەکە لە تیک تۆک بینەرێکی زۆری کۆکردەوە، تا ئێستا نزیکەی 150 ملیۆن جار لە یوتیوب بینراوه.
سیکەی لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ ئیتی بە عەرەبی دەڵێت: "لە کاتی ئامادەکاری گۆرانیەکەدا لە پەیوەندیەکی خۆشەویستیدا بووم و توانیومە بە تەواوی هەست و وزی خۆم لە نێو گۆرانیەکەدا جێگە بکەمەوە".
لە ماوەی رابردوودا گۆرانیەکە بوو بە چالێنج و لە رێگەی سۆشیاڵ میدیاوە زۆرترین ڤیدیۆی سەما و جوڵە لەگەڵیدا بڵاوکرایەوە، هەر لە کەسانی ئاسایی و هونەرمەندان تاوەکو كه‌سانی به‌ناوبانگی ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌سته‌مه به‌كارهێنه‌رێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌بێت و گوێبیستی به‌شێكی ئه‌و گۆرانییه نه‌بووبێت.