نرخی نەوت سەقامگیر دەبێت

سەرەڕای دوایین پێشهاتەکانی کازاخستان و لیبیا نرخی نەوت سەقامگیر بوو
نرخی نه‌وت
نرخی نه‌وت

K24 - هەولێر

لەگەڵ دوایین پێهاتەکانی کەمبوونەوەی خستنەڕوو لە لایەن کازاخستان و لیبیا، نرخی نەوت لە میانی مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا سەقامگیر بوو.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا، نرخی گرێبەستەکانی داهاتووی نەوتی خاوی برێنت بۆ مانگی ئادار بۆ 81.79 دۆلار بەرزبووەوە. نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی رۆژئاوای تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی شوبات بۆ 79 دۆلار بەرزبووەوە.

نرخی نەوت لە مامەڵەکانی هەفتەی رابردووی بە رێژەی %5 بەرزبووەوە، ئەمڕۆش لە ئاراستەی بەرزبوونەوەی بەردەوام بوو، هۆکاری سەرەکیش پەکسخستنی هێڵی ئاسنینی گواستنەوەی نەوت لە کازاخستان بوو، کاریگەری لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی کێڵگەی تەنگیز هەبوو، کە گەورەترین کێڵگەی نەوتی وڵاتەکەیە.

لەو بارەیەوە کۆمپانیای شێڤرۆن، کە سەرکاری کێڵگەی تەنگیزە رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەوە ئاستی بەرهەمهێنان بۆ ئاستی سرووشتی خۆی بەرزدەبێتەوە.

‌هەروەها ئاستی بەرهەمهێنانیش لە لیبیا لە ملیۆنێک و 300 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەوە بۆ 729 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دابەزیوە.