نه‌جمه‌دين كه‌ريم كار بۆ به‌هه‌رێمكردنى كه‌ركووك ده‌كات

پارێزگاری کەرکوک نەجمەدین کەریم، لەھەوڵەکانی بەردەوامە بۆ دروستکردنی رایگشتی لای دانیشتوانی ئەو شارەو سوورە لەسەر پڕۆژەکەی بۆ بەھەرێمکردنی کەرکوک.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/965eb505-7741-4007-81a5-9daca63ea112/Haremi%20Kerkuk.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

سەرباری ئەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە راگەیاندراوێکدا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان کار لەسەر گەڕانەوەی کەرکوک دەکەن بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، بەڵام پارێزگاری کەرکوک نەجمەدین کەریم، لەھەوڵەکانی بەردەوامە بۆ دروستکردنی رایگشتی لای دانیشتوانی ئەو شارەو سوورە لەسەر پڕۆژەکەی بۆ بەھەرێمکردنی کەرکوک.

لایەنە سیاسییە کوردییەکانیش بەتوندی دژی ئەو پڕۆژەیەن و پێیان وایە کە ئێستا کاتی ئەوە نیە کورد پڕۆژەی لەو شێوەیە پێشنیاز بکات، بەڵکو دەبێت کار بۆ گەڕانەوەی کەرکوک بکرێت بۆ سەر ھەرێمی کوردستان.