ته‌قته‌ق.. ژماره‌یه‌ك قوتابی به‌شه ناوخۆیی به‌هۆی سۆپا ته‌ندروستیان تێكچووه
K24 - هه‌ولێر:
هاوکار عەلی، گوتەبێژی تەندروستی کۆیە، رایگەیاند: ئەمڕۆ شەش خوێندکاری کچ له بەشەکانی (پەیمانگای تەق تەق) لە بەشە ناخۆیی بەهۆی تەنگەنەفەسیەوە گەیه‌نراونەته نەخۆشخانەی گشتی تەق تەق، دواتریش رەوانەی نەخۆشخانەی کۆیە کران.
گوتیشی "هۆکاری روداوەکە، شەو سۆپای کارەباییان پێکردوە و کارەبا بڕاوە، دواتر لایتی شەحنیان لەسەر سۆپاكه داناوە و کاتێک بەیانی کارەبا هاتووه‌تەوە، لایت شەحەنەکەی تواندووه‌تەوە و دووکەڵی دروستکردووە و تەنگەنەفەسیان بۆ دروست بووە.
گوتەبێژی تەندروستی کۆیە دەشڵێت: "دوو لە خوێندکارەکان تەندروستیان ناجێگیرە".