سه‌ڵاح له‌ باره‌ی چاره‌نووسی خۆی بڕیاری كۆتایی دا

محه‌مه‌د سه‌ڵاح هێرشبه‌ری میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوول
محه‌مه‌د سه‌ڵاح هێرشبه‌ری میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوول

محەمەد سەڵاح یاریزانی لیڤەرپوول ویستی خۆی بۆ مانەوەی لە یانەکەی و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دووپات دەکاتەوە.

محەمەد سەڵاح هێرشبەری میسری یانەی لیڤەرپولوی ئینگلیزی لە دیمانەیەکی لەگەڵ ماڵپەڕی جی کیوی بەریتانی کە تایبەتە بە نمایشی جلوبەرگ، دەڵێت: من دەمەوێت لە یانەی لیڤەرپوول بمێنمەوە، بەڵام ئەمە تەنیا بە دەستی من نییە و بڕیارەکە ئێستا لە دەستی بەرپرسانی یانەکەمە، ئەوان دەزانن من چیم دەوێت و منیش داوای شتی شێتانەم لە یانەکەم نەکردووە'.

هەروەها سەڵاح کە ئەم وەرزە بە تۆمارکردنی ١٦ گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی پرێمەرلیگی گرتووە، دەشڵێت: من پێنج ساڵە لە لیڤەرپوول یاریی دەکەم و شارەزای یانەکەمم و هاندەران منیان خۆش دەوێت و منیش ئەوانم خۆش دەوێت، لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم من داواکارییەکانم بە یانەکەم گوتووە و ئێستا بڕیاره‌كه‌ لە دەستی ئەوان دایە، هەمووان دەزانن من چیم بۆ یانەکە کردووە و یانەکەشم پێزانینی بۆ ئەم کارانەم هەیە'.

محەمەد سەڵاح هاوینی ٢٠٢٣ گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتایی دێت و تا ئێستاش هەردوولا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و دەنگۆی ئەوەش هەیە چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپی داوای هێرشبەرە میسرییەکەیان کردووە.