ته‌ندرووستی جیهانی: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به ژه‌می سێیه‌م ستراتیژێكی هه‌تا سه‌ر نییه
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زاكانی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایانگه‌یاند، ئه‌وه ته‌نیا به‌س نییه ژه‌می سێیه‌م بۆ به‌رگری دژ به كۆرۆنا وه‌رگیرێت. چونكه ئه‌وه ستراتیژێك نییه شیاوی به‌رده‌وامی هه‌بێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕاوه تازه سه‌رهه‌ڵداوه‌كانی كۆرۆنا.
ته‌ندرووستی جیهانی داوایشی كرد، پێكوته‌یه‌كی به‌هێز درووست بكرێت، كه بتوانێت به شێوه‌یه‌كی باشتر مرۆڤ له مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆس بپارێزێت.
لیژنه‌ی راوێژكاری ته‌كنیكی تایبه‌ت به كۆرۆنا له رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی، ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ستراتیژی وه‌رگرتنی ژه‌می سێیه‌م و به‌هێزكردن ستراتیژێكی گونجاو نییه و شیاوی ئه‌وه نییه به‌رده‌وامی پێبدرێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: پێویسته په‌ره به پێكوته‌كانی دژ به كۆرۆنا بدرێت، به جۆرێك كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌یان له پاراستن به تووشبوون و گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه هه‌بێت.
ئه‌و كۆمه‌ڵه شاره‌زایه رایان وایه، "به چاوه‌ڕوانیكردن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێكوته‌یه‌كی له‌و جۆره‌یه و له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه و گۆڕانی، پێویسته پێكهاته‌ی پێكوته‌كانیش گۆڕانیان به‌سه‌ردا بێت بۆ ئه‌وه‌ی توانای پارێزگاریان هه‌بێت و له ئاستی خواستی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی بن".
دوای زیاتر له شه‌ش هه‌فته له ده‌ستنیشانكردنی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن وڵاتان به گشتیی تێبینیان كردووه، ئۆمیكرۆن خێراتر له ده‌لتا ده‌گوازرێته‌وه و مه‌ترسی كه‌متره.
به‌ڵام تا نازانرێت نزمی مه‌ترسییه رووكه‌شییه‌كانی په‌یوه‌سته به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گۆڕاوه‌كه‌وه یاخود په‌یوه‌ندی به قایمكاری كۆمه‌ڵگه‌كان و وه‌رگرتنی پێكوته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئۆمیكرۆن به خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه و هه‌ر دوو سێ رۆژ جارێك ژماره‌ی تووشبوون چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی لێدێت و ئه‌مه‌ش وه‌ك گۆڕاوه‌كانی پێشوو نییه.
ئۆمیكرۆن كه خۆی ده‌گۆڕێت، ره‌نگه زه‌فه‌ر به لاوازی به‌رگری دژه ته‌نه‌كانی ڤایرۆس به‌رێت و ئه‌مه‌ش ره‌نگه ببێته هۆی تووشبوونی ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه و ئه‌وانه‌ش كه پێشتر تووشی كۆرۆنا بوون.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس