لە سلێمانی تەقەكەرێك دەستگیركرا

بەچەکەوە چووەتە سەر دوکانێکی زەڕەنگەر
تەقەکەرەکە و ئەو چەکەی بەکاریهێناوە
تەقەکەرەکە و ئەو چەکەی بەکاریهێناوە

K24 - هەولێر:

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەچەكەوە چوبووە سەر دوكانێكی زەڕەنگەر و تەقەی كردبوو.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاتووە، دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی رێكاری ئاگاداركرایەوە لە بوونی رووداوێكی تەقەكردن لە بازاڕی زەرەِنگەرەكانی شاری سلێمانی، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی ڕزگاری گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو .

ئاماژە بەوەش دراوە، تۆمەتبار ( ر ، م ، ح) بە ناسنامە كوردە و دانیشتووی شاری سلێمانیە. بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31  لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

H.H