لەبارەی گەشتکردنی هاووڵاتییان بۆ ئێران بڕیارێکی نوێ دەدرێت

کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیارێکی نوێیدا
ده‌روازه‌ی سنووری باشماخ - په‌روێزخان له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی
ده‌روازه‌ی سنووری باشماخ - په‌روێزخان له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی

K24 - هەولێر:

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، کە لە ئەمڕۆوە دەتوانن بە ڤیزای گەشتیاری سەردانی ئێران بکەن.

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لەئەمڕۆ رێکەوتی 12ـی کانوونی دووەم/یەنایری 2022 هەڵگرانی ڤیزای جۆری گەشتیاری دەتوانن لەڕێگەی دەروازەی باشماخەوە گەشتی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن ( بە جێ بەجێ کردنی پڕۆتۆکۆڵ و ڕێنمایی یە تەندروستی یەکان).

 پاش ئەوەی لە ڕێکەوتی 25ـی کانوونی یەکەم/یەنایری 2021 بەبڕیاری کۆماری ئیسلامی ئێران قەدەغەی گەشت کردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە ڤیزای گەشتیاری راگەیەندرا، ئەمڕۆ لەلایەن کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، بەفەرمی هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەمان پێ راگەیەندرا و هەروەک ئاماژەیاندا لەئەمڕۆوە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن داواکاری وەرگرتنی ڤیزای گەشتیاری لە کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن و بەدەستی بهێنن.

H.H