پیاوێک لەلایەن خەسوویەوە کوژرا
K24 - هەولێر:
پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هاووڵاتیەکی گەڕەکی راپەڕین لەلایەن خەسوویەوە کوژراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووکدا لە راگەیەندراوێکەیدا ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ 12ـی کانوونی دووەم/یەنایری 2021 دوای لێکۆڵینەوە لە کوژرانی هاووڵاتییەک لە گەڕەکی راپەڕینی شاری کەرکوک، دەرکەوت لەلایەن دایکی ژنی تاوانلێکراوەکە، بە سێ فیشەک کوژراوە.
خەسووی پیاوەکە دەستگیرکراوە و ئەو چەکەی تاوانەکەی پێئەنجامدراوە، دەستی بەسەرداگیراوە.