جوتیار عادل: به‌غدا ناردنی 200 ملیاره‌كه‌ی په‌سند كردووه‌

گه‌یشتنی 200 ملیاره‌كه‌ به‌ كوێ گه‌یشت
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان24دا رایگه‌یاند، به‌غدا ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی په‌سندكردووه‌ و هیوادارین له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا بگاته‌ هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌مڕۆ له‌ میانی لێدوانی رۆژنامه‌وانیدا، بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، جوتیار عادل باسی له‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان24دا سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی سولفه‌ی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل گوتی:  ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دوێنێ ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی په‌سند كرد و هیوادارین له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو بگاته‌ هه‌رێمی كوردستان.