ئه‌ڵمانییه‌كان گه‌مارۆی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
له‌دژی گورزه ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له وڵاتانی وه‌ك عێراق، پاكستان و ئه‌فغانستان، به هه‌زاران ئه‌ڵمانی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به شێوه‌ی زنجره‌یه‌كی مرۆیی، بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایان له ئه‌ڵمانیا گه‌مارۆ دا.
خۆپیشاندانه‌كه له ژێر دروشمی "نا بۆ شه‌ڕی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان" بوو، له نزیك بنكه‌ی سه‌ربازی "رامشتاین" له ئه‌ڵمانیا، كه بنكه‌ی گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانه له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی فڕۆكه‌كان، له ئه‌مه‌ریكاوه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێن و له بنكه‌ی رامشتاینه‌وه زانیاری‌یان پێده‌گات.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 3 بۆ 4 هه‌زار خۆپیشانده‌ر، زنجیره‌یه‌كی مرۆییان له ده‌روی بنكه‌ی سه‌ربازی رامشتاین دروستكردووه و ناڕه‌زایی خۆیان له باره‌ی شه‌ڕی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان ده‌ربڕیوه.
رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه رایانگه‌یاندووه، كاركردن و گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌و بنكه‌یه‌وه، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری ئه‌ڵمانیایه و داوا ده‌كه‌ن، وێستگه‌ی گواستنه‌وه‌ی زانیاری بۆ فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان دابخرێت.