عه‌بادی هەڕەشە لە خۆپیشاندەران دەکات
K24 - ھەولێر
جارێكی دیكە سەرۆك وەزیرانی عێراق باس لەوە دەكات كە سوپا سەرقاڵی رزگاركردنی فەللوجەیە و كاتی خۆپێشاندان نییە، ھەڕەشەش لەو لایەننانە دەكات كە پشتی خۆپێشاندانەكانن و دەڵێ، رووبەڕووی ھەمووان دەبینەوە كە پشتی خۆپێشاندانەكانن.
لە راگەیاندراوێكدا نووسینگه‌ی حەیدەر عه‌بادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: "له كاتێكدا سوپا سه‌رقاڵی پرۆسه‌ی رزگاركردنی فه‌للوجه‌یه، هه‌ندێك لایه‌نی نادیار هه‌وڵی سوتاندنی باره‌گا و نووسینگه‌ی كوتله سیاسییه‌كان ده‌ده‌ن و له ژێر په‌رده‌ی خۆپێشانده‌راندا خۆیان ده‌شارنه‌وه".
عەبادی هەڕەشەی لەو لایەنانە کرد‌و وتی: "به گورزێكی به‌هێزه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌وانه ده‌بینه‌وه كه ده‌یانه‌وێت ئه‌و جۆره ره‌فتارانه ئه‌نجام بده‌ن".
عه‌بادی داوایشی له خۆپیشانده‌ران كردووه، بێبه‌ریبوونی خۆیان له‌و جۆره كرده‌وانه رابگه‌یه‌نن.