پسپۆرێكی كه‌شناسی: خراپ به‌كارهێنانی زه‌وی هۆكاری دروستبوونی لافاوه

K24- هه‌ولێر:
كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانكاریی كه‌ش هه‌وا له جیهاندا هه‌رێمی كوردستانیشی گرتووه‌ته‌وه، پسپۆرێكی كه‌شناسی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی دانیشتوان هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م تێكچوونه‌یه.
رێبه‌ر مزووری، شاره‌زای بواری كه‌شوهه‌وا به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، هه‌ر زوو وڵاته زلهێزه‌كان دركیان به به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی كردووه، بۆیه سه‌رقاڵی كۆبوونه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاون.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی كه‌شناسی راشیگه‌یاند، ژماره‌ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی زۆر به خێرایی به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌مه پێداویستییه‌كانی ژیان له كارگه و دروستكردنی كه‌ره‌سته‌كانی په‌یوه‌ست به ژیانی مرۆڤایه‌تی زیاد ده‌كات، وایكردووه كه‌شوهه‌وا تێكبچێت.
مزووری روونیكرده‌وه، له هه‌رێمی كوردستان هۆكاری تێكچوونی كه‌شوهه‌وا، بریتییه له خراپ به‌كارهێنانی زه‌وی بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی، ئه‌مه كێشه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی 30 ساڵی رابردووه.
ئه‌و پسپۆره ده‌شڵێت: دابه‌شبوونی شوێنی بارانبارین وامان لێده‌كات دووباره به ماسته‌رپلانی ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێردا بچینه‌وه.
رێبه‌ر مزووری گوتی: پێویسته شاره‌وانییه‌كان رۆژانه ئاوه‌ڕۆكان پاك بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی له سۆشیاڵ میدیا بینیمان، كاره‌ساته و مه‌نهۆڵه‌كان به‌م هۆكارانه‌وه داده‌خرێن.