حکومەتی هه‌رێم به‌نداوێكی نوێ درووست ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
لەناو (9) بەنداوی پێشنیازکراو لە ھەرێمی کوردستان، بەنداوی دەڵگە، کە توانای گلدانەوەی (120) ملیۆن مەتر سێجا ئاوی ھەیە، یەکێکە لە پڕۆژە پێشنیازکراو و سیادییەکان، کە کۆمپانیایەکی ئیتاڵی دیزاینی کردووە و (400) ملیۆن دۆلار خەرجی دروستکردنیەتی.
بەنداوەکە دەکەوێتە سەر زێی بچووک لە سنووری قەزای پشدەر، بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، گه‌رەنتی ئاسایشی ئاوی خواردنەوە لە سنووری پشدەر و پارێزگای سلێمانی بەگشتی دابین دەکرێت و گرنگی زۆریشی بۆ کەرتی گەشتیاری و کشتوکاڵی دەبێت.
بەرەو پێنج ساڵ دەچێت، کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەنداوی کۆڵەسێ ئاوی زێی بچووکی بە رووی ھەرێمی کوردستاندا گرتووه‌تەوە، گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک ئاسایشی ئاوی لە تەواوی پارێزگای سلێمانی بە گشتی و قەزای پشدەر بە تایبەتی لەگەڵ بەشێکی پارێزگای ھەولێریش خستووه‌تە مەترسی.
بەنداوی دەڵگە لە سنووری قەزای پشدەر لەگەڵ ھەشت بەنداوی دیكه‌ی ستراتیژی لە بەرنامەی وەزارەتی کشتوکاڵن لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمدا، بەنداوەکە دەکەوێتە سەر زێی بچووک لە بەشی باکووری خۆرھەڵاتی قەڵادزێی سەنتەری قەزای پشدەر، ھەڵکەوتەی شوێنەکە شاخاوییە و پێشتر دیزاین کراوە، کە زۆر گونجاوە بۆ دروستکردنی بەنداو.
کاسترۆ مەعروف، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گوتی: "باشترین هه‌نگاو، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناویه‌تی، گرنگیدانه به به‌نداوه‌كان، كه بریتییه به نۆژه‌نكردنه‌وه و درووستكردنی به‌نداوی زیاتره، بۆیه درووستكردنی به‌نداوی ده‌ڵگه، هه‌نگاوێكی باشه و پێویسته په‌لی لێبكرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و به‌نداوه‌دا ده‌توانین سوود له كاره‌با، سامانی ماسی و كه‌رتی گه‌شتوگوزار وه‌ربگرین، ئه‌م پڕۆژه‌یه سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین ده‌بووژێنێته‌وه".
دروستکردنی بەنداوی دەڵگە، جگە لە سوودی ئاودێری و کشتوکاڵ و سامانی ماسی و گەشتیاری، ئاسایشی ئاوی خواردنەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و قەزای پشدەر بە تەواوی دابین دەکات، بەنداوەکە توانای گلدانەوەی (120) ملیۆن مەتر سێجا ئاوی ھەیە و دەتوانێت (100) ھەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی بەراو بکات و دۆخی گەشتیاری سنوورەکەش ببوژێنێتەوە.
سەلام عومەر بابەبکر، بەڕێوبەری دابەشکردنی ئاوی راپەرین گوتی: "هه‌رچه‌نده درووستكردنی به‌نداوكه پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژییه و په‌یوه‌ندی به لایه‌نی سیادییه‌وه هه‌یه و سه‌ر به وه‌زاره‌تی كوشتوكاڵه، به‌ڵام بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانییش سوودی ده‌بێت، به‌تایبه‌تی بۆ دابینكردن و ده‌سته‌به‌كردنی ئاو بۆ سنووری قه‌ڵادزێ و ده‌وروبه‌ری".
لە کابینەی نۆیه‌مدا، حکومەت گرنگی زۆری بە ئاسایشی ئاو و دروستکردنی بەنداوی تازە و نوژەنکررنەوەی بەنداوەکان داوە، بودجەی پێویستیشی بۆ تەرخان کردوون.