عێراق تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رێكده‌خاته‌وه
K24 - هەولێر:
ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوان له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، ده‌ستكرا به رێكخستنه‌وه و دانانی باج به‌سه‌ر كۆمپانیاكانی سۆشیاڵ میدیا.
عه‌لی موئه‌یه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سه‌ر به حكومه‌تی فیدڕاڵ، به میدیای فه‌رمی عێراقی راگه‌یاند، له‌مه‌ودوا رێگری له سه‌رپێچیكردنی تاوان و زیانگه‌یاندن به ئاسایشی نیشتمانی، له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌كرێت.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره راشیگه‌یاند، "باجی زۆر ده‌خه‌ینه سه‌ر ته‌واوی كۆمپانیاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چونكه ئه‌و كۆمپانیایانه به گوێره‌ی به‌رنامه‌كانی خۆیان كار ده‌كه‌ن، بێ له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی وڵاتان".
موئه‌یه‌د روونیكرده‌وه، "هه‌وڵێكی جیهانی له‌باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌یه، له عێراقیش ده‌ست به‌م هه‌نگاوه كراوه، له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی سۆشیاڵ میدیا رێكاری دیكه گیراوه‌ته به‌ر". ده‌شڵێت: عێراق له‌گه‌ڵ ته‌واوی كۆمپانیاكانی سۆشیاڵ میدیا ده‌ستیكردووه به گفتوگۆكردن، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له ئازادییه‌كان بكرێن و رێگری له هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه بكرێت كه په‌یوه‌ندییان به ( بازرگانیكردن به مرۆڤ، مادده‌ی هۆشبه‌ر، پاره‌ی ساخته، هه‌راسانكردن و تیرۆر)ـه‌وه هه‌یه.