یەکێتی زانایان لەسەر داخستنی یانەکانی شەوانە ھاتەدەنگ
K24 - هەولێر:
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا دهستخۆشی له حكوومهتی ههرێم و پارێزگای ههولێر بۆ داخستنی یانەکانی شەوانە، كرد.
یهكێتی زانایان رایگهیاند، لەرووی شێواندنی شیرازەی کۆمەڵایەتی و هەڵوەشاندنەوەی سنوور و بەها ئەخلاقیەکان و تێکدانی نەریت و رەوشتی رەسەنی کوردەواری، یانەکانی شەوانە مەترسی گەورەیان لەسەر کۆمەڵگە هەیە.
له راگهیهندراوهكه هاتووه، یەکێتی زانایان دەستخۆشی لە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دەکات و ئەم بڕیارەی حکومەت و پارێزگای هەولێر بەرز دەنرخێنێت.
یهكێتی زانایان ئاماژهی بهوهش كرد، خوازیارن حکوومەت لەو هەوڵ و هەنگاوانه بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی هەموو ئەو شوێن و کەس و یانانەی مەترسیان بۆ کۆمەڵگە و شیرازەی کۆمەڵایەتی هەیە، دایانبخات و رێکاری پێویست لە بەرامبەریان بگرێتە بەر.