بەشێکی سلێمانی بێ کارەبا دەبێت

لە وێستگەی کارەبای قەزای دوکان ئاگرێکی گەورە بەرز بۆتەوە
دەریاچەی دوکان- سلێمانی
دەریاچەی دوکان- سلێمانی

K24 - هەولێر:

شۆرتێکی گەورەی کارەبایی لە وێستگەی کارەبای دوکان بووە ھۆی بڕانی کارەبا لەو ناوچانەی کارەبا لە وێستگەی کارۆئاوی دوکان وەردەگرن.

بە گوێرەی زانیاریەکانی کوردستان24، ئێوارەی ئەمڕۆ لە وێستگەی کارەبای قەزای دوکان ئاگرێکی گەورە بەرز بۆتەوە کە بڵێسەی ئاگرەکە لەو شوێنە بووە کە ناسراوە بە شەبەکەی کۆن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئاگرەکە کۆنترۆڵ  کراوە و ستافی تەکنینی وێستەگەکە سەلامەن.