دوو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پله‌یان به‌رز كرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
دوو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به فه‌رمانی بافڵ تاڵه‌بانی پله‌كانیان بۆ ئه‌ندامێتی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه به‌رز كرانه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی (BMC)ی نزیك له بافڵ تاڵه‌بانی، هه‌ریه‌ك له خالید شوانی و شێخ ئه‌حمه‌د نۆكان، كه پێشتر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بوون، به فه‌رمانی بافڵ تاڵه‌بانی پله‌یان بۆ ئه‌ندامێتی مه‌كته‌بی سیاسی به‌رز كرایه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌گوته‌ی هاوژین جه‌مال، په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چه‌ند پۆستێك له به‌رده‌وامه، به‌تایبه‌ت كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
H.B