ترەمپ ھۆشداری دەداتە ئۆباما

"سەرۆكێكمان ھەیە لە جیاتی كێشەكانی وڵات چارەسەر بكات ھاتووە پشتگیری ھیلاری دەكات"

K24 - ھەولێر

دۆناڵد تڕەمپ کاندیدی پارتی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا ھۆشداری دەداتە باراك ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا، بەوەی چیدیکە بانگەشە بۆ ھیلاری کلینتنی کاندیدی دیموکراتەکان بۆ ئەو پۆستە.

لەمیانەی بەشداریکردنی لە ھەڵمەتێکی ھەڵبژاردنی پارتەکەی، تڕەمپ رەخنەی توندی لە سەرۆکی ئەمریکا گرت بەوەی لایەنگری دەکات و گوتی: "سەرۆکێکمان ھەیە لەجیاتی ئەوەی کێشەکانی ئەمریکییەکان چارەسەر بکات، ھاتووە پشتگیریی کلینتن دەکات".

بڕیاری لە کۆتایی ئەم ھەفتەیە، باراک ئۆباما لە ویلایەتی وێسکۆنسن، بەشداری لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی کلینتن بکات و لەوێ داوا لە سەرەجەم ئەمریکا بکات، دەنگ بۆ کلینتن بدەن بۆ بوونی بە سەرۆکی نوێی ئەمریکا.

چەندی رۆژێک لەمەوپێش باراک ئۆباما و جۆ بایدنی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی پاشتگیریی کلینتنیان کرد بۆ بوونی بە سەرۆکی داھاتووی ئەمریکا.