باشترین خواردنە تەندروستەکان لە وەرزی زستان

بەم خواردنانە رووبەڕووی سەرمای زستان ببەرەوە
ژەمی تەندروستی زستانە
ژەمی تەندروستی زستانە

K24 - هەولێر:

هەر وەرزێك کۆمەڵێک تایبەتمەندییەکی خۆی هەیە و لەکاتی گۆڕانی وەرزەکاندا، لەپێناو خۆگونجاندن لەگەڵ کەش و هەوای تایبەت بەو وەرزە کۆمەڵەێک گۆڕانکاری پێویستە بکرێن، یەکێک لەوانە جۆرەکانی خواردنە کە گۆڕانکاریان بەسەردا دێت.

لە بابەتێکی وێبسایتی "intermountain healthcare"، ئاماژە بە چەند خواردنێک دراوە کە بە باشترین خواردنە تەندروستەکان دادەنرێن لە وەرزی زستاندا، ئەوانیش:

- شۆربا، بە باشترین خواردنی زستان دادەنرێت، بەڵام دەبێت وریا بیت و بڕێکی زۆری خوێی تێنەکەیت.

- شیری گەرم، شیری گەرم و بەرهە شیرەمەنیەکانی دیکە، هەڵبژاردەیەکی گونجاون لە وەرزی زستان چونکە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A و ڤیتامین B12 و کالسیۆم و پرۆتین.

- قەرنابیت و برۆکۆلی، سەرچاوەیەکی زۆر باشی ڤیتامین Cـین کە کار لەسەر بەهێزکردنی سیستمەمی بەرگری جەستە دەکات.  

- هێلکە و ماسی و پەتاتەی شیرین، ئەم خواردنانە ڤیتامین B12ـێیان تێدایە و هەستی ماندوێتی و هیلاکی کەم دەکاتەوە.

- میوەکانی تایبەت بە وەرزی زستان لەگەڵ چەرەسات، باشترین هەڵبژاردەن بۆ ژەمە سووکەکان.