نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له كاكه‌ييان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به بۆنه‌ی جه‌ژنی سێ شه‌وه‌ی یاران (قه‌وڵتاس)، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كاكه‌یی و یارسانه‌كان ده‌كات.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قه‌ولتاس له هه‌موو خوشك و برايانى كاكه‌يى له كوردستان و عيراق و له ده‌ره‌وه‌ى وڵات به گه‌رمى پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم جه‌ژنێكى ئارام و ئاسووده به سه‌ر به‌رن و جه‌ژنى خێر و خۆشى بێت.
له‌م جه‌ژنه‌دا جه‌خت له پاراستنى مافه‌كانى خوشك و برايانى ئازيزى كاكهييمان و ته‌واوى پێكهاته‌كان و مانه‌وه‌ى كوردستان به سهرزهمينى پێكهوهيى، تهبايى، لێبورده‌يى، فره‌يى و يهكترقبووڵكردن دهكهينهوه.
جه‌ژنى قه‌ولتاس له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/1/17