کەشناسی: شەپۆلێکی بەفربارین هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
دیـمەنێکی بەفربارین لە هەڵەبجە - 17/1/2022 - فۆتۆ: محەمەد هەڵەبجەیی
دیـمەنێکی بەفربارین لە هەڵەبجە - 17/1/2022 - فۆتۆ: محەمەد هەڵەبجەیی

K24 – ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەى شەپۆلێکى بەفربارین تەواوى ناوچەکەمان دەگرێتەوە، پێشبینى هاتنى کاریگەرى ئەم شەپۆلە لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ دەستپێدەکات، بارستە هەواییەکى جەمسەرى زۆر سارد  لەگەڵ ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە دەبێت، بۆیە شێوازى دابارین لە زۆربەى کاتەکان بەبەفر دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى، دهۆک و هەڵەبجە بەفر دەبارێت، لەگەڵ تەواوى یان زۆربەى  قەزا و ناحیەکانى ناوچە شاخاوییەکان. لە سەنتەرى شاری هەولێر سەرەتا نمە باران دەبارێت بە تێکەڵى لەگەڵ بەفربارین، پاشان لەگەڵ زیاد بوونى کاریگەرى ئەم بارستە هەوایە ساردە دەگۆڕێت بۆ بەفربارین.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە، کاریگەرى ئەم شەپۆلە سەنتەرى کەرکووک ئەگەرى بەفربارین بە تێکەڵى لەگەڵ بارانى دەبێت، رۆژى پێنجشەممە 20/1/2022 لە کاتەکانى شەو کاریگەرى ئەم شەپۆلە کۆتایى دێت.

كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەڵەبجە
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەڵەبجە
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك