حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌م ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند" ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی داوه و له 15% ی مووچه‌كانیان كه‌م ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه هه‌واڵه‌كه‌ی به ئاژانسی (سكای پرێس) ی عێراقی داوه و ڕایگه‌یاندووه،بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق په‌سه‌ند كراوه و بڕی 15% له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌م ده‌كرێته‌وه،بڕیاره‌كه‌ش ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه مووچه‌كانیان له یه‌ك ملیۆن دینار به‌سه‌ره‌وه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه هۆكاری ده‌ركردنی بڕیاره‌كه بۆ ئه‌و كورتهێنانه گه‌وره‌یه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه بودجه‌ی عێراق دووچاری بووه و كورتهێنانه‌كه زیاتر له 50 ملیۆن دۆلاره و هۆكاره‌كه‌شی بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وت و تێچووی زۆری شه‌ڕی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ داعش گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
ته‌ئكیدیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه كه‌مكردنه‌وه‌كه سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی وڵات ده‌گرێته‌وه به هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار،ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه.
پێشتر عێراق ڕایگه‌یاندبوو كه سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له كورتهێنانی بودجه‌دا هاوكاری عێراق بكات و له دراوی یه‌ده‌گی خۆی ڕابكێشێت،ئه‌مه‌ش به‌واتای دابه‌زینی یه‌ده‌گی دراوی عێراق له 59 ملیار دۆلاره‌وه بۆ 43 ملیار له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ دا.
ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌تی عێراق له كاتێكدا پێشتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به غداو دابه‌زینی نرخی نه‌وت و تێچووی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش،بڕیاری پاشه‌كه‌وتكردنی به‌شێكی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ركرد و چه‌ند مانگێكه كار به‌و سیسته‌مه ده‌كات،وێڕای نه‌دانی مووچه‌ی 4 مانگی ساڵی ڕابردووی فه‌رمانبه‌ران،هێشتا به‌و سیسته‌مه نوێیه‌ش ناتوانێت له‌كاتی خۆیدا مووچه دابه‌ش بكات.