بالۆتێلی ده‌گه‌ڕێته‌وه پرێمه‌رلیگ
بەپێی رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی کارگێرانی نیوکاسڵ یونایتد دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ بالوتێلی ئیتاڵی و هێرشبەری ئێستای یانەی ئادانا دەمیرسپۆری تورکی واژۆ بکەن، لە کاتێکدا ئەم یانەیە دەیەوێت لە دابەزین بۆ خولی پلەیەکی ئینگڵاند رزگاری ببێت.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوە کردووە هێشتا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی بالوتێلی پێشکەش نەکراوە، کە ئەم یاریزانە لەم وەرزە لەگەڵ یانە تورکیەکە بەشداری 20 یاریی کردووە و هەشت گۆڵی تۆمار کردووە.
ماریۆ بالۆتێلی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ئینته‌ر میلان پێگه‌یشت، دواتر له 2010 له ده‌رگه‌ی یانه‌ی مان سیتی یه‌كه‌مین ئه‌زموونی له پرێمه‌رلیگ تاقی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی مان سیتی له كۆی 80 یاری، 30 گۆڵ و 7 ئاسیستی كرد. دواتر بۆ ماوه‌ی وه‌رزێكیش بالۆتێلی هه‌ر له پرێمه‌رلیگ یاری لیڤه‌رپوول كرد و له كۆی 28 یاری 4 گۆڵی كرد.