ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراق دوو رۆژ پشووی فه‌رمیان راگه‌یاند
K24 - هەولێر:
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراقی به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفری سیلیزی، دوو رۆژ پشووی فه‌رمیان راگه‌یاند.
پارێزگای به‌غدا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفری سیلیزی، سبه‌ی چوارشه‌ممه 19ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022 له سه‌رجه‌م قوتابخانه و باخچه ساواكاندا كرایه پشووی فه‌رمی، جگه له قۆناغه‌كانی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی كه له ئێستادا خه‌ریكی تاقیكردنه‌وه‌كانی زاره‌كین.
هه‌ر به هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفر، حه‌سه‌ن مه‌ندیل پارێزگاری بابل رایگه‌یاند، له‌پێناو پاراستنی گیانی قوتابیان، سبه‌ی چوارشه‌ممه له قوتابخانه‌كان و باخچه‌كانی ساوایان كرایه پشووی فه‌رمی.
به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما، پارێزگای نه‌جه‌ف له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌نگۆی پشووی له‌و پارێزگایه ره‌تكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند، له ته‌واوی قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایانی حكومی و ئه‌هلی له سنووری پارێزگاكه‌یان بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ كرایه پشوو.
هه‌وره‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، پشووه‌كه هه‌ردوو رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ده‌گرێته‌وه و هۆكاره‌كه‌ی له‌ژێر رۆشنایی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا ئه‌و بڕیاره ده‌ركراوه، كه به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌یه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر داده‌به‌زن و هۆكارێكی دیكه‌ش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری رۆژانه‌ی تووشبووانی كۆرۆنایه.
كه‌شناسی عێراق پێشتر بڵاویكرده‌وه، له سبه‌ی چوارشه‌ممه‌وه پله‌كانی گه‌رما له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق بۆ ژێر سفری سیلیزی داده‌به‌زن، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پارێزگاكانی دیكه‌ش پشووی فه‌رمی رابگه‌یه‌نن.