ئه‌و پیاوه كێ بوو له په‌رستگایه‌كی جوله‌كه‌كاندا به‌ره‌نگاری FBI بووه‌وه؟
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ئاژانسی هه‌واڵگریی و ئاسایشی ناوخۆی به‌ریتانیا (MI5) له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2020 كه‌یسی پیاوێكی به‌ریتانیی داده‌خات، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ مه‌ترسییه‌كی نه‌مابوو له‌سه‌ر ئاسایشی به‌ریتانیا، له‌كاتێكدا پێشتر وه‌ك ئیسلامییه‌كی توندڕه‌و ناسێنرابوو، به‌ڵام له نزیك ساڵی نوێی 2022 له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی جۆن كه‌نه‌دی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له نیویۆرك ئه‌و كه‌سه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌مه‌ریكا و به‌پێی سه‌رچاوه‌ی پۆلیسی ئه‌مه‌ریكی هه‌ر له ئه‌مه‌ریكاش چه‌كێكی ده‌ستده‌كه‌وێت و 10 كاتژمێر به‌ره‌نگاری پۆلیس و ئێف بی ئای ده‌بێته‌وه.
كاتژمێر 11:30 به‌یانی رۆژی 15ی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 2022)، ئه‌و پیاوه به‌ریتانییه توانی 4 كه‌س له كۆمه‌ڵگه‌ی بیس ئیسرائیل له كۆلیڤیل-ی دالاس ده‌ستبه‌سه‌ربكات، كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی جوله‌كه‌یه له‌و شاره‌دا.
مالیك فه‌یسه‌ڵ ئه‌كره‌م (44 ساڵ) كه له بلاكبێرن-ی به‌ریتانیاوه گه‌شتی كردبوو بۆ ئه‌مه‌ریكا، توانی 10 كاتژمێر به‌ره‌نگاری پۆلیس و ئێف بی ئای بێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی 4 كه‌سی له‌ناو په‌رستگاكه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ركردبوو، بێئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی بكوژێت، كاتژمێر 9:45 ی شه‌و، دوای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی زۆر كوژرا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێف بی ئای، كه به ئه‌ی بی سی نیوز-ی راگه‌یاندبوو، مالیك فه‌یسه‌ڵ ئه‌كره‌م له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و 4 كه‌سه‌دا، داوای ئازادكردنی (عافیه سدیقی) كردووه، كه ده‌ستگیركراوێكی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌یه و ساڵی 2010 به سزای 85 ساڵ زیندانی له گرتووخانه‌ی مانهاتن زیندانی به‌سه‌ردا درا، به تۆمه‌تی كوشتنی چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا دوو ساڵ به‌ر له سزادانی.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه به رۆژنامه‌ی گاردیان-ی وتووه، له ناوه‌ڕاستی 2020 (MI5) ته‌نیا چوار هه‌فته لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌كره‌م كردووه بۆیه هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی گله‌یی ئه‌وه‌یان هه‌یه چۆن كه‌سێك گومانی ئیسلامی توندڕه‌وی له‌سه‌ر بێت به‌و شێوه ئاساییه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت: "دوای 4 هه‌فته له لێكۆڵینه‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندی ئه‌كره‌م به‌وه كۆتایی هاتووه كه تیرۆریستێكی جیهادی نییه و پارێزه‌ره‌كه‌شی داوای كردووه كه رێگه‌ی پێبدرێت گه‌شت بكات بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا".
به‌ڵام سكای نیوز له راپۆرتێكیدا ئاشكرای كردووه كه ئه‌كره‌م له‌ماوه‌ی 1996 تا 2012، چوار جار به تۆمه‌تی جیاجیا وه‌ك توندوتیژیی و ته‌نگپێهه‌ڵچنینی خه‌ڵك، له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌ریتانیاوه ده‌ستگیركراوه.
به‌پێی راپۆرتێكی زه واشنتۆن پۆست ئه‌م دانپێدانانه‌ی ئاژانسی هه‌واڵگریی و ئاسایشی ناوخۆی به‌ریتانیا (MI5) دۆخێكی شه‌رمنده‌یی بۆ ئاژانسه‌كه دروستكردووه له‌كاتێكدا MI5 شانازی به كاره‌كانییه‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی كه FBIیه.
له‌دوای رووداوه‌كه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه FBI ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌رگرتووه كه MI5 پێشتر كردوویه‌تی، به‌ڵام سه‌رچاوه به‌ریتانییه‌كه به گاردیان-ی وتووه كه دیارنییه ئایا MI5 داوای لێبووردن له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات یان نا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی كۆلیڤیل له داڵاس كه به سی بی ئێس-ی وتووه، ئه‌كره‌م رۆژی 14ی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 2022) چۆته به‌شی خزمه‌تگوزاری په‌رستگاكه و وه‌ك بێلانه خۆی ناساندووه كه جێگه‌ی بكه‌نه‌وه بۆ شه‌وێك، بۆ رۆژی دواتر له‌كاتی مه‌راسیمی جوله‌كه‌كاندا ده‌ستی گرت به‌سه‌ر 4 كه‌سدا كه پاش شه‌ش كاتژمێر كه‌سێكیانی ئازادكرد و دواتریش ئه‌وانی دیكه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ئازادكران.
ئه‌كره‌م له نزیك ساڵی نوێی 2022 له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی جۆن كه‌نه‌دی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه گه‌شتی ئه‌مه‌ریكای كردووه، بۆ ماوه‌یه‌ك له په‌ناگه‌ی بێلانه‌كانی داڵاس ماوه‌ته‌وه، واین والكه‌ر سه‌رۆكی جێبه‌جێكار و قه‌شه‌ی Our Calling له دالاس كه خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به بێلانه‌كان ده‌كات له په‌ناگه‌ی داڵاس به سی ئێن ئێن-ی وتووه، ئه‌كره‌م له‌لایه‌ن پیاوێكه‌وه له 2ی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 2022) براوه‌ته ئه‌وێ و دوای ئه‌وه‌ی گفتووگۆی له‌گه‌ڵدا كردووه و باوه‌شی پێداكردووه به‌جێی هێشتووه.
له‌كاتی گه‌مارۆدانی په‌رستگای جوله‌كه‌كان له‌لایه‌ن پۆلیس و ئێف بی ئای و هێزه‌كانی SWAT، ئێف بی ئای داوای له پۆلیسی به‌ریتانیا كردووه كه په‌یوه‌ندی به كه‌سوكاری ئه‌كره‌م-ه‌وه بكه‌ن كه قه‌ناعه‌تی پێبكه‌ن خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی براكه‌ی ئه‌كره‌م په‌یوه‌ندی به ئه‌كره‌م-ه‌وه ده‌كات كه وه‌ك ده‌ستبه‌سه‌رێكی زیندانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و رازی نه‌بووه و داوای ئازادكردنی عافیه سدیقی كردووه.
كاتێك سكای نیوز پرسیاری له گوڵبار فه‌یسه‌ڵ ئه‌كره‌م برای مالیك فه‌یسه‌ڵ ئه‌كره‌م كردووه، كه چۆن ڤیزا-ی ئه‌مه‌ریكا دراوه به ئه‌كره‌م ، ئه‌و له وه‌ڵامدا وتوویه‌تی: "ئه‌وه ده‌بێت له پۆلیس بپرسن، كه‌سێك كه كه‌یسی تاوانباری هه‌بێت چۆن رێگه‌ی پێده‌درێت گه‌شت بكات و ڤیزای چنگده‌كه‌وێت، له‌هه‌مانكاتدا چۆن چه‌كی ده‌ستكه‌وتووه؟".