سه‌رۆكی CIA به‌رگری له سعوودیه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا (CIA), رایگه‌یاند، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له ساڵی 2002، له باره‌ی رووداوی 11ی سێپتێمبه‌ر بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌ره‌تایین و بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه په‌رش بڵاوه‌كانه.
جۆن برینان سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، له باره‌ی تۆمه‌تباركردنی سعوودیه به تێوه‌گلان له‌و رووداوه رایگه‌یاند، لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوی 11ی سێپتێمبه‌ر، له‌و ده‌نگۆیانه‌ی كۆڵیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه كه هیچ به‌رپرسێكی فه‌رمی سعوودیه، یا حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته په‌یوه‌ندییان به رووداوه‌كه‌وه نه‌بووه.
له 11ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2001، له رێگه‌یه‌كی چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری مه‌ده‌نییه‌وه، هێرش كرایه سه‌ر هه‌ردوو تاوه‌ری بازرگانی جیهان له نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا و له ئاكامدا بووه هۆی داڕووخانی هه‌ردوو تاوه‌ره‌كه و كوژرانی زیاد 4 هه‌زار كه‌س.
سه‌رچاوه: CNN