په‌كه‌كه به‌رپرسیارێتی ته‌قاندنه‌وه‌ی هێڵی كوردستان جه‌یهانی له ئه‌ستۆ گرت
K24 – هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، گرووپێكی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان به‌رپرسیارێتی ته‌قاندنه‌وه‌ی هێڵی نه‌وتی كوردستان جه‌یهانیان گرته ئه‌ستۆ.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نه‌فه بڵاویكرده‌وه، گرووپێكی سه‌ر به په‌كه‌كه رایگه‌یاندووه، "ئێمه رۆژێك كتوپڕ دێین. كارگه‌یان هه‌بێت ئێمه ده‌یسوتێنین. كه‌شتیان هه‌بێت نوقمی ژێر ئاوی ده‌كه‌ین، نه‌وتیان هه‌بێت ئێمه له‌ناوی ده‌به‌ین، له به‌رامبه‌ر گیانێك كه له ئێمه‌ی ده‌ستێنن ئێمه هه‌زارتان لێده‌ستێنین، لێپرسینه‌وه ده‌كه‌ین. ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی ره‌نجی كرێكاران و ره‌نجده‌ران ده‌خۆن، ئێمه سه‌رچاوه‌كانی پاره‌كانیان كه ده‌ینێرن بۆ شه‌ڕی چه‌په‌ڵ له كوردستان تێكیده‌شكێنین".
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، چه‌كدارانی په‌كه‌كه چه‌ندین جاری دیكه زیانیان به‌ر بۆری نه‌وتی كوردستان جه‌یهان گه‌یاندووه و بوونه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێمی كوردستان.
بۆری نه‌وتی كوردستان جه‌یهان، رۆژانه جگه له به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێم، 75 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووكی پێدا ره‌وانه ده‌كرێت بۆ به‌نده‌ی جه‌یهان.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، رایگه‌یاند، توانراوه ده‌ست به هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان بكرێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك هه‌نارده‌كردنی نه‌وت په‌كی كه‌وت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر بۆرییه‌كه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو نابێت، به‌و پێیه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه قه‌ره‌بووی وه‌ستانی ئه‌و چه‌ند كاتژمێره ده‌كاته‌وه.