ریال مه‌درید ده‌ستبه‌رداری 3 یاریزانی یانه‌كه‌ی ده‌بێت
یانه‌ی ریال مەدرید بۆ دەستخستنی 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری سێ یاریزانی دەبێت و ئاماده‌كاری بۆ گرێبه‌ستێكی گه‌وره ده‌كات.
بەپێی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ریال مەدرید بڕیاریداوە گرێبەستی هەریەکە لە گاریس بەیڵ و مارسێلۆ و ئیسکۆ نوێ نەکاتەوە و بە دڵنیاییەوە ئەم سێ یاریزانە لە کۆتایی ئەم وەرزە لە ریال مەدرید جیا دەبنەوە و مێرەنگی لە رۆیشتنی ئەم سێ یاریزانە 60 ملیۆن یۆرۆی بۆ دەگەڕێتەوە کە مووچەکانیانە.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە کارگێری ریال مەدرید بڕیاریداوە گرێبەستی مۆدریچ تاکو 2023 نوێ بکاتەوە کە تاکە یاریزانە گرێبەستەکەی نوێ دەکرێتەوە لەنێو کۆمەڵێک یاریزان کە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکانیان تەواو دەبێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی مه‌دریدی، فلۆرێنتینیۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له ئێستاوه ئاماده‌كاری بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهات ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستێكی گه‌وره له هاوینی داهاتوو رابگه‌یه‌نێت، كه پێشبینی ده‌كرێت یه‌كێك له مباپێ و هالاند رووبكاته یانه‌ی شایانه‌كان.