هۆشداری له دۆخی كه‌شوهه‌وای 3 رۆژی داهاتوو ده‌درێت
24 – هه‌ولێر:
کەشناسی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی 3 رۆژی داهاتوو سه‌رما، شه‌خته و ته‌م له ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا هاتووه، دوای ئه‌وه‌ى شه‌پۆلى به‌فربارين زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان (ناوچه‌شاخاويه‌كان و سه‌نته‌رى شاره‌كان)ـی گرته‌وه، له ئێواره‌وه شه‌پۆله‌كه وه‌ستاوه، ته‌نیا له ناوچه‌كانى راپه‌ڕين و شارى سلێمانى نه‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاند، له دواى نيوه شه‌و شه‌پۆله‌كه له هه‌مووناوچه‌كان به يه‌كجارى كۆتايى پێدێت .
كه‌شناسی هه‌رێم روونیكرده‌وه، سبه‌ى هه‌ينى 21ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022 به هۆى هاتنى به‌رزه په‌ستانێك بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌مان پێشبينى ده‌كرێ كه‌ش و هه‌وا جێ‌گير بێت، بۆ ماوه‌ى 3 رۆژ و ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.
كه‌شناسی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، له 3 رۆژی داهاتوو كه‌ش زۆر سارد ده‌بێت، ته‌م و مژ له هه‌ندێك ناوچه دروست ده‌بێت به‌تايبه‌ت له ناوچه شاخاويه‌كان مه‌ودای بينين كه‌م ده‌بێته‌وه و پله‌كانى گه‌رما زياتر نزم ده‌بنه‌وه.
كه‌شناسی جه‌ختیی له‌وه كرده‌وه، له ماوه‌ی 3 رۆژی داهاتوو شه‌خته، به‌ستن و به‌سته‌ڵه‌ك دروست ده‌بێت و خليسان رووده‌دات بۆيه باشتر وايه به ئاگاداريه‌وه هاتوو چۆ له سه‌ر رێگا و شه‌قامه‌كانى ناوه و ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان بكرێت.