نزیكه‌ی 700 خێزانی ئێزیدی له چیای شنگال به‌هۆی دۆخی كه‌شوهه‌وا له ره‌وشێكی دژواردان
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ڤیان ده‌خیل، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله به‌فربارینه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و دۆخی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو، زیاتر له 700 خێزانی ئێزیدی له كه‌مپی سه‌رده‌شت له چیای شنگال له دۆخێكی هه‌ستیاردان و پێویستییان به به‌هاناوه‌چوونی به‌په‌له هه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ڤیان ده‌خیل گوتی: ئه‌و خێزانانه ئه‌وانه‌ن كه له‌كاتی هێرشی داعش له ساڵی 2014 ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه و خانووه‌كانیان له شه‌ڕ و هێرشه‌كاندا رووخاون و بێ جێگه و رێگه ماونه‌ته‌وه و به ناچاری له ناوچه‌ی سه‌رده‌شتی چیای شنگال جێگیر بوونه، ئێستا ئه‌وان هه‌موویان به به‌فر گه‌مارۆدراون، وێڕای سه‌رمای كوشنده و با و زریان، به‌ده‌ست نه‌بوونێكی سه‌ختی پێداویستییه‌كانیشه‌وه ده‌نالێنن، به‌تایبه‌ت نه‌وتی سپی و پێداویستی و جلوبه‌رگی زستانه و مادده خۆاكییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، له‌كاتێكدا سوپاسی هه‌موو رێكخراوه خێرخوازییه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ده‌كه‌ین، داواش له حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و حكومه‌تی خۆجێیی نه‌ینه‌وا ده‌كه‌ین، به‌رپرسیارێتی خۆیان به‌رامبه‌ر به سه‌دان خێزان له ئافره‌ت و منداڵ و به‌ساڵاچووی گیرخواردوو له‌و كه‌مپه جێبه‌جێ بكه‌ن و رێكاری به‌په‌له له‌پێناو گه‌یاندنی هاوكاریی ده‌ستبه‌جێ بگرنه‌به‌ر.
ڤیان ده‌خیل دووپاتیكرده‌وه، پێویسته چاره‌سه‌ری ئه‌و گرژییه گه‌وره‌یه بكرێت و ئاواره‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه ناوچه‌كانیان، ئه‌ویش له‌میانه‌ی جێبه‌جێكردنێكی پیشه‌ییانه‌ی رێككه‌وتنی شنگال، كه له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق واژۆكراوه، كه ده‌توانرێت له رێگه‌یه‌وه كۆتایی به‌و نه‌هامه‌تیانه بهێنرێت، كه ماوه‌ی 7 ساڵه خه‌ڵكه‌كه‌یان له ئاواره‌ییدا هێشتووه‌ته‌وه و له دۆخێكی سه‌خدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن.
H.B