ژنێک لە تەمەنی 84 ساڵیدا بڕوانامەی دواناوەندی بەدەست دەهێنێت

"دەمەوێت بەردەوامبم لە خوێندن و بڕوانامەی زانکۆ بەدەست بهێنم"
گوناش ئونورما (تەمەن 84 ساڵ)
گوناش ئونورما (تەمەن 84 ساڵ)

K24 - هەولێر:

خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامە مافی هەموو تاکێکە، یەکێک لەو بڕوانامە سەرەتاییانەی کە زۆربەی کەسە خوێندەوارەکان هەیە، بڕوانامەی دواناوەندیە کە بۆ هەمووان شتێکی سادەیە، بەڵام بۆ خاتوونێکی بە رەگەز تورک، یەکێک بوو لە خەونەکانی.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ، چیرۆکی "گوناش ئونورما"ـی تەمەن 84 ساڵی بڵاوکردەوە، کە دوای ئەو تەمەنە زۆرە دەستی لە خەونەکەی هەڵنەگرتووە و توانیوویەتی خوێندنی دواناوەندی تەواو بکات و بڕوانامە بەدەست بهێنێت.

"گوناش ئونورما" لە ناوچەی "ئەل-مەسعودیە" دەژی، لە ساڵی 2013ـەوە چووەتەوە بەر خوێندن و دوای نزیکەی 9 ساڵ توانی خوێندنی دواناوەندی تەواو بکات و بڕوانامەکەی بەدەست بهێنێت.

ئەم ژنە بەتەمەنە، خاوەنی 6 منداڵ و 18 کوڕەزا و کچەزایە، لە رابردوودا بەهۆی نەبوونیەوە لە خوێندن دابڕاوە، بڕوانامەی خوێندنەکەی لەلایەن گونگور داشقین، بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوچەکەیەوە پێدرا کە سەربە ولایەتی "ئۆردو"ـیە.

ئەو لەبارەی پلانی داهاتوویەوە باسی لەوەکرد، کە دەیەوێت بەردەوام بێت لە خوێندن و بڕوانامەی زانکۆس بەدەستبهێنێت.

H.H